**رۆژی جیهانی زمانی دایک**

 
 

 




ڕێکه وت: سه شنبه 2 اسفند 1390برچسب:زمانی دایکی,,
ناردراوه به ده ستیوه نه وشه

زمانی کوردی زمانیکە کە جه‌ماوه‌ری کورد وەک زمانی زگماکی پێی ده‌دوێن. لە روی بنەماڵەوە بەشێکە لە زمانەکانی ھیندوئێرانی کە خۆیان لکێکن لە بنه‌ماڵه‌ی زمانەکانی ھیندوئورووپایی. ئەم زمانە لە زمانی کەڤناری مادی کەوتووەتەوە. زمانی کوردی له‌ نێوان زمانه‌ ئێرانیه‌کان دا له‌ بواری گه‌وره‌یی سێیەمین زمانه‌ و ده‌که‌وێته‌ دوای زمانی فارسی و زمانی پەشتوو



شێوەزارەکانی کوردی

وتاری سەرەکی: شێوەزارەکانی زمانی کورد

زمانی کوردی چەند شێوەزاری سەرەکی ھەیە کە جیاوازیی زۆریان ھەیە و زمانناسەکان لە سەر چۆنیەتیی جیاکردنەوەی ئەم شێوەزارانە یەکدەنگ نین. بەڵام زۆربەیان زمانی کوردی بەم چوار دەستەیە دابەش دەکەن:

کوردیی باکووری (ژوورین)

کوردیی ناوەندی

کوردیی باشووری (خوارین)

گۆرانی-زازایی

ھەندێک لە زمانناسان، لۆڕییش وەکوو شێوەزارێکی زمانی کوردی پۆلبەندی دەکەن. ئەگەر چی لۆڕی ژمارەیەکی زۆری وشەی کوردی تێدایە، بەڵام ھێشتاش لێکۆلینەوەیەکی ئەوتۆ لە سەر لۆڕی لە بەر دستدا نییە و ئه‌م داوایه‌ هێشتا نه‌سه‌لماوه‌.

 

کوردی

Kurdî, Kurdí, Кöрди

                                                            ترکیه    

                                له م وڵا تان به زمانی کوردی قسه ده کرێتئیران    

      عێراق     

           سووریه     

                                                                          سوئد      

      لوبنان

      تورکمانستان

ئه رمه نیا       

     ویلایەتە یەکگرتووەکان

                               سەرجەمی ئاخێوەرەکان: 40تا 45 ملوێن   

پله:34

 

ئێرانیی باکووری ڕۆژئاو کوردی --ئێرانی --زمانی خێزانی: ھیندوئێرانی

سیستمی نووسین    ئەلفوبێی کوردی (ئەلفوبێی عەرەبی لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستاندا، ئەلفوبێی لاتینی لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستاندا و ئەلفوبێی کریلی لە سۆڤیەتی پێشوودا)

Official status

زمانی ڕەسمی لە                             

   عێراق زمانی ڕەسمی لە پەنا زمانی عەرەبیدا.  

      ئێران زمانی ناوچەیی بە پێی یاسای بنەڕەتی

                        ئەرمەنیا - زمانی کەمین

کۆدەکانی زمان

 ku     ISO 639-1

  kur   ISO 639-2

                              variously:    ISO 639-3        

kur – کوردی (سەرەکی)

ckb – کوردیی ناوەندی

kmr – کوردیی باکووری

sdh – کوردیی باشووری

lki – لەکی

 
 

 




کوری زانستی زمانی کوردی

کۆڕی زانستی زمانی کوردی لە ئەنجامی بەرێوەچوونی کۆنگرەی زانستی فێرکاری زمانی کوردی بە ھەڵبژاردنی ٢٠ کەس لە نووسەر و رۆشنبیر و زمانزانانی کوردستانی ئێران ساڵی ١٣٨١ لە تاران دامەزارو و شەرعییەتی خۆی لە کۆی دەنگی نووسەران و ئەدیبان و رۆشنبیرانی کوردستانی ئێران وەرگرتووە.

وەک‌ دەسپێک ئاور ئەدرێتەوە لەو زەروو‌ر‌ەت و پێویستییانەی ئێمەی ھاندا بەرەو بەستنی کۆنگرەکە و دواتریش پێکھێنانی کۆری زانستی زمانی کوردی. لە ھەمانکاتدا کە زمان لە لایەنی دیالۆگی خۆیەوە ھۆی سەرەکی گفت‌وگۆ و لێکگەیشتن و پێکەوە گونجانی مرۆڤ و بناغەی شارستانییەتی فیکری و مەعریفی خودی ئینسانە، ھاوکات وەکوو گەورەترین فاکتەری شۆناسی تایبەتی ھەر نەتەوەیەکە و ھیچ نەتەوەیەک بە بێ زمانێکی تایبەت و ھاوبەش وێنا ناکرێت. ھەروەھا پێشکەوتنی نەتەوە و پەرەسەندنی خودی زمانی نەتەوە لە پێوەندییەکی پتەودان، زمان وەکوو بەرھەمھێنەری یەکگرتوویی نێوان نەتەوە و ھەر گرووپێکی ئەتنیش، بۆ نەسرانەوەی ھەر کەمینە و ھەڵگرتنی ھەر یادەوەرییەکی کۆن و نوێی ھەر نەتەوە و گەڵێک گەورەترین فاکتەر و پێداوییستیە.ئەمە وەک باری نەتەوەیی، و وەک باری ئینسانیش زمان ئەو بونیادەیە ئێمە شعوور و ژیانی خۆمانی لە سەر دادەمەزرێنین و ھیچ دوانەیەک لە جیھاندا نییە ئەوەندەی ئینسان و زمان گرێدراوییان ھەبێ و بە واتایەک ئێمە بێ زمان ھەڵناکەین و ناچاریین لە خۆشەویستی و خزمەتی زمان. ئەمانە وەک دوو پێویستی بنچینەیی چالاکی فەرھەنگی و رۆشنبیری ئەو کاتە و تەنانەت ئێستاش لەو زەروورەتانە بوونە ئێمە وەک خۆمان ھەستمان پێکرد و بەرەو پێشوازی چووین، و مەبەست لەو ھەنگاوەش چارەسەرکردنی ھەندێک کێشەی سەرەکی و زەمینەخۆشکردن و دەست پێش خەرییەک بووە بۆ کارکردن و ئاوردانەوەیەکی جیددی و سەردەمیانە لە زمانی کوردی. ئەڵبەت لە بیری نەکەین مێژووی کورد و خەباتی سیاسی ـ فەرھەنگی کورد بە درێژەی تەمەنی خۆی لە سەرنج و گرنگیدان بە زمانی کوردی بێبەری نەبووە و ھەر کات دەرفەتێک ھەڵکەوتبێ و دەسەڵاتێکی کوردی سازبووبێ یان بووژابێتەوە یەکەم فاکتەری ئەساسی، زمان بووە کە کەوتووەتە گەر و بەرجەستە بووتەوە. وەک وترا ئامانجی سەرەکی لە دامەزران و بەرێوەبردنی ئەو کۆرە و زنجیرە دانیشتنەکانی کۆری زانستی زمان ، یەکەم: وڵامدانەوەیەکە بەو عەشق و شەوقەی لە دەروونماندا بۆ زمانی نەتەوەکەمان ھەمانە و دووھەم: چارەسەرکردنی ھەندێک کێشەی سەرەکی زمانی کوردییە لەم بەشەدا و دواتر بە پێی توانا ھەوڵێکە بۆ ھاوچەرخترکردنی زمانەکەمان.

ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆری زانستی زمان لە لایەن نووسەران و رۆشنبیران و چالاکانی فەرھەنگی کوردستانی رۆژھەڵات بووە و ئەم کۆرە بە پێچەوانەی ھەموو کۆر و دانیشتنە فەرھەنگییەکانی کوردستانی ئێران، شەرعییەتی خۆی لە دەنگی راستەوخۆی نووسەران و رۆشنبیران وەرگرتووە. ئەندامەکانی ئەم کۆرە ٢٠ کەسن کە ھەموویان ناو و سیمای ناسراون و ھەرکامیان لە فەزای رۆشنبیری و فەرھەنگی کوردستانی رۆژ‌ھەڵاتدا خاوەن پلە و جێگەی تایبەتن.

وەک دیارە مەبەستی ئەم کۆرە کارکردن لەسەر زمانی پێوەری کوردییە و ھەموو کار و چالاکییەکانی لەو پێناودایە و لەم رێگەشدا گرینگی ئەدەات بە ھەموو زاراوەکان و لە کۆرەکەشدا نێونەری ھەموو زاراوەکان و بن‌زاراوەکانی تێدایە. رێنووسیش ھەر ئەو رێنووسەیە کە شێوەیەکی رەسمی بە خۆیەوە گرتووە واتە بە ئەلفووبێی عەرەبی. برواشی وایە کار و پروژەیەک سەرکەوتووە کە بەردەوام رووبەرووی رەخنە و تاوتوێکردنی شارەزایان و پسپۆرانی بواری پرۆژەکە بێتەوە و کۆریش وەک خۆی بەردەوام بانگەوازی ئەوەی کردووە و داواکاری ئەوەیە شارەزایان و پسپۆرانی بواری زمان، بە رەخنەگرتن و تاوتوێکردنی زانستیانەی چالاکییەکانی یارمەتی دەری پرۆژەکە و کۆری زانستی بن.
ئەندامانی کۆڕ
ئەحمەد قازی
بەختیار سەجادی
عەتا نەھایی
جەلال جەلالی‌زادە
رەزا شەجیعی
کامران محەمەد رەحیمی
عەبدولخالق یەعقووبی
فارووق کەیخوسرەوی
عەلی روخزادی
کەلیموڵا تەوحودی
یووسف رەسوول‌ئابادی
ناسر وەحیدی
ئومید وەرزەندە
ئەحمەد ئەحمەدیان
مەنسوور تەیفووری

 




ڕێکه وت: سه شنبه 2 اسفند 1390برچسب:Official status,کۆدەکانی زمان,,Kurdî, Kurdí, Кöрди,
ناردراوه به ده ستیوه نه وشه

صفحه قبل 1 صفحه بعد

ئه رشیڤی ته وه ره کان
به سته ر
Features
ورود اعضا:

نام :
وب :
پیام :
2+2=:
(Refresh)

خبرنامه وب سایت:





آمار وب سایت:  

بازدید امروز : 9
بازدید دیروز : 0
بازدید هفته : 10
بازدید ماه : 80
بازدید کل : 259558
تعداد مطالب : 56
تعداد نظرات : 4
تعداد آنلاین : 2

IP
دریافت کد
size=